Behlül Çetinkaya,Ramal Abdullah Mahmood
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
ئیسلام ئاباد – AA
گوته‌بێژی سوپای پاكستان، جه‌نه‌راڵ عاسف غه‌فور رایگه‌یاند كه به سه‌ركه‌وتوویی مووشه‌كی شاهین-٢یان تاقیكردۆته‌وه.
جه‌نه‌راڵ عاسف غه‌فور له‌مباره‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هاتووه "تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی زه‌مین به زه‌مینی بالیستی شاهین-٢ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا. مه‌ودای مووشه‌كه تاقیکراوەکە كه توانای هەڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و چه‌كی كلاسیكی هه‌یە، هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تره. شاهین-٢ خاوه‌ن هێزی پێویسته بۆ سه‌قامگیری پاكستان و ناوچه‌كه".
سوپای پاكستانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئامانجه‌كه له ده‌ریای عه‌ره‌ب سه‌ركه‌وتووانه پێكراوه و به‌رپرسه باڵاكانی سوپا سه‌یری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگهیهندراوهكەی سوپادا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خانی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌و ئه‌ندازیار و سهربازانە کردووە کە بەشدارییان لە درووست‌کردنی مووشهكهکە دا كردووه.
ساڵی رابردوو و سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ پاكستان تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی دوورمه‌ودا و ناوهندمهودای ئه‌نجامدا. له تاقیكردنهوهكانیشیدا مووشه‌كه‌كانی جۆری شاهین و غاوردی بهكارهێنابوون.