پاریس
بڕیارە ٣٠ی تشرینی دووەم تا ٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ٤٢ەمین نمایشی ئەسپسوارە بەناوبانگەکانی جیھان لە ھۆڵی چیڤاڵ دەست پێ بکا. بۆ ئەم مەبەستە لەئێستاوە ئەسپەکان بە شەقامەکانی پاریسدا دەسووڕێنەوە.
لە ١٨مین نمایشی ئەسپسواریی دەفیلدا ، نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ ئەسپ، ٢٥٠ سوار، ٧٠ عەرەبانەی ئەسپ بەکارھاتبوون.
بۆ نمایشی چیڤاڵی ئەمساڵ لە باکووری پاریس کە ھەشت رۆژ دەخایەنێ، پانتاییەک بەڕووبەری ٨٥ ھەزار مەتری دووجا تەرخانکراوە. چاوەڕوان دەکرێ ئەمساڵ زیاتر لە ١٦٠ ھەزار بینەر ئامادەی نمایشەکە بن. زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار ئەسپ بەشدارییان پێ دەکرێ.