01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
جنێڤ ــ AA
وەزیری مافەکانی مرۆڤی یەمەن، محەمەد عەسکەر رایگەیاند کە ئاشتی لە کاتێکدا لە وڵاتەکەیان بەدیدێت، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخەنە سەر حووسییەکان.
لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شاری جێنڤ رۆژئاوای سویسرا، محەمەد عەسکەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
لە بارەی ئەو ھەوڵانەی کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن، مارتن گریڤیس بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنی دانوستان خستوویەتیە گەڕ، محەمەد عەسکەر گوتی: "ئاواتەخوازین ھەوڵەکانی مارتن گریڤیس وا بکات دانیشتوانی حودەیدە لەھەر پەلامارێکی حووسییەکان بپارێزێت کە ھەمیشە حووسییەکان لە ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی ئاشتی ھەڵاتوون، ھەروەھا ئاواتدەخوازین کە لە کۆتاییدا، دەستپێشخەرییەکانی گریڤیس ئاشتی بۆ یەمەن بەدیبھێنێت".
وەزیری مافەکانی مرۆڤ جەختیکردەوە کە پێویستە ئاشتی لە یەمەن لەسەر ھەر سێ بنەمای بڕیاری "٢٢١٧"ی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستپێشخەرییەکانی کەنداو و ئەنجامەکانی گفتوگۆی نیشتمانی بەدیبێت.
محەمەد عسکەر ھیوایخواست کە بەم زووانە شەڕ لە یەمەن کۆتایی پێبھێنرێت و گوتی: "ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی بەھێز فشار بخەنە سەر حووسییەکان، ئەوا ئاشتی لە یەمەن بەدیدێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.