جيهان

وڵاتانی G7 داوا لە رووسیا دەکەن وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بۆ ئۆکراینا بەجێبهێڵێت

بەیاننامەی هاوبەشی وڵاتانی G7: "پێویستە رووسیا دەستبەجێ هێزەکانی لە خاکی ئۆکراینا بکشێنێتەوە و رێز لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا بگرێت".

Esra Taşkın  | 11.08.2022 - نوێکردنەوە : 11.08.2022
وڵاتانی G7 داوا لە رووسیا دەکەن وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بۆ ئۆکراینا بەجێبهێڵێت

Ile-de-France

پاریس - AA

وڵاتانی G7 داوایان لە رووسیا کردووە، دەستبەجێ دەست لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا هەڵبگرێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G7 بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا رووسیایان شەرمەزار کردووە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە "پێویستە رووسیا دەستبەجێ هێزەکانی لە خاکی ئۆکراینا بکشێنێتەوە و رێز لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا بگرێت".

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە کۆنترۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژییا لەلایەن رووسیاوە ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، ئاماژە بەوەش کراوە "پێویستە رووسیا دەستبەجێ وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا و هەموو چالاکییە ئەتۆمییەکان رادەستی دەوڵەتی سەروەری ئۆکراینا بکاتەوە. ئەو کەسانەی کە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژییا بەڕێوەدەبەن، دەبێت بەبێ هەڕەشە و گوشار ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن".

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە دەستبەسەرداگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسییە بۆسەر خەڵکی ئۆکراینا، وڵاتانی دەورووبەر و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

لە بەیاننامەکەدا، هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە رووسیا کارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی پەکخستووە کە سەرپەرشتی چالاکییە ئاشتیخوازەکانی ئەتۆمی ئۆکراینا دەکات، هەروەها راگەیەندراوە کە پشتگیری لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکەن بۆ بەهێزکردنی سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمی لە ئۆکراینا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın