Ali Mukarrem Garip,Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
كه‌ركووك - AA
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، قاسم محه‌مه‌د ئه‌عره‌جی سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و داوای له‌و هاووڵاتییانه كرد كه به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان.
ئه‌عره‌جی له سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست و رایگه‌یاند، "پێویسته هه‌موو ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی كه‌ركووكیان به‌جێهێشتووه، به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه. كه‌ركووك به هه‌موو گرووپه نه‌ژادی و مهزههبییهكانیهوه شارێكی ته‌واوه".
ئه‌عره‌جی ره‌تیكرده‌وه كه ئاسایشی كه‌ركووك له لایه‌ن چه‌ند هێزێكی جیاجیاوه بپارێزرێت و گوتی: "ئاسایشی ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركووك ته‌نها له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌پارێزرێت. جگه له‌وه هێچ هێزێك له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا نییه. هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیش له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ن".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان دووره له راستییه‌وه و گوتی: "به بێ مۆڵه‌تی یاسایی له هیچ شوێنێكی شاره‌كه‌دا پشكنین ئه‌نجامنادرێت. گه‌ڕان و پشكنینه‌كان ته‌نها به مۆڵه‌تی یاسایی دژ بەو كه‌سانه ئه‌نجامده‌درێت كه له كاری نایاساییه‌وه تێوەگلاون".
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رباری هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نه‌پچڕاوه و گوتی: "هه‌موو ناكۆكییه‌كانی عێراق له ناوخۆدا چاره‌سه‌رده‌بن. ناكۆكییه‌كان له نێوان دوو وڵات‌دا نییه و له نێوان دوو لایه‌ندان كه خاوه‌نی هه‌مان مێژوو و جوگرافیان".