Turgut Alp Boyraz,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
قودس - AA
ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كه به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌ر له یه‌مه‌نه‌وه تا لیبیا په‌یڕه‌وی ده‌كات بووه‌ته جێی ره‌خنه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه، ورده‌كاری كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی پشت وازهێنان له‌و هه‌ڵوێسته شه‌ڕه‌نگێز و ده‌ستوه‌ردانه و ئاماژه‌كانی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرابوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ئیماراته‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه له ٢٠ی حوزه‌یراندا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ربه ئه‌مریكای خستۆته‌خواره‌وه، رێبه‌رانی ئه‌و ئیماراتانهی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی-یان پێكهێناوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنییان ئه‌نجامداوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن زاید ئال نهەیان-یش به‌شداری كردووه، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكوه‌زیران كه له هه‌مان كاتیش‌دا میری دوبه‌یه، شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه و داوای كردووه چاو به‌و سیاسه‌تانه‌دا بخشێنرێته‌وه.
- هه‌موو رۆژێك سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆچی خه‌رج ده‌كه‌ین؟
به‌پێی سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ئیمارات كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئال مه‌كتوم گوتارێكی پێشكه‌شكردووه و تیایدا رایگه‌یاندووه ''ده‌بێت به تێكڕای سیاسه‌ته دهرهكییهكانماندا بچینه‌وه. رۆژانه سه‌دان ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ین. باشه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟''.
ئال مه‌كتوم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته وڵاته‌كه‌ی هه‌رچی زووه واز له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی شه‌ڕه‌نگێزی و ده‌ستوه‌ردان بهێنێت، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته تێچووی زۆره بۆ وڵاته‌كه‌ی هیچ دهستكهوتێكیشی نییه.
- ''ئێران یه‌ك مووشه‌ك هه‌ڵبدات ته‌واوی وه‌به‌رهێنه‌ران له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی هه‌ڵدێن''
ئال مه‌كتوم رایگه‌یاند، هێزه‌كانی خه‌لیفه حفته‌ر كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه پشتگیری ده‌كرێن له رۆژهه‌ڵاتی لیبیا پێشڕه‌وییان نه‌كردووه و گوتی،"ساڵانێكه پاره بۆ حفته‌ر خه‌رج ده‌كه‌ین. پێویسته ده‌ست له پاره خه‌رجكردن هه‌ڵبگرین و بۆ شوێنگره‌وه‌یه‌ك بگه‌ڕێین. پێویسته ئه‌م شوێنگره‌وه سه‌ربازی نه‌بێت و سیاسی بێت."
ئال مه‌كتوم راشیگه‌یاند، پێویسته ئیمارات ده‌ست له خه‌رجكردنی پاره هه‌ڵبگرێت له چه‌ندین شوێن و به گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سیاسه‌ته‌كانیدا، مه‌ترسییه‌كانی هێرشكردنی ئێران بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زه‌ید ئال نهەیان ئه‌م ره‌خنانه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و بڕیاری هه‌ندێك گۆڕانكاریی داوه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
میری دوبه‌ی ئال مه‌كتوم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به كه‌سێك ناسراوه كه ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هه‌بووه و دوبه‌ی كه شوێنێكه په‌یوه‌ندیی بازرگانیی گرنگی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، بازرگانه ئێرانییه‌كان كه ویستوویانه سه‌رباری سزاكانی سه‌ر ئێران درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ جیهاندا، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ روویان تێكردووه.
ئیمارات كه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به‌م دواییه هه‌واڵی پاشه‌كشه‌كردنی له هه‌وڵه‌كانی دژی ئێران له میدیاكاندا ده‌بینرێت.
یه‌كێك له ئاماژه‌كانی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، كاتێك ئێران ده‌ستی وه‌ردایه كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز و ئه‌مریكا ئێرانی تۆمه‌تباركرد، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان رایگه‌یاند، بۆ تۆمه‌تباركردنی ئێران، پێویسته به‌ڵگه‌ی روونت به‌ده‌سته‌وه بێت.
دواتریش ئیمارات پشتگیرییه‌كانی بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێشڕه‌ویی سعوودیه دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌مكرده‌وه و رایگه‌یاند، هێزه سه‌ربازییه‌كانی له یه‌مه‌ن ده‌كێشێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ، به‌رپرسانی باڵای ئێران و ئیمارات له تاران له‌باره‌ی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه.
دوایین ئاماژه‌ش په‌سه‌ندكردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانییه له لایه‌ن دوو بانكی ئیماراته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رباری سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر مامه‌ڵه‌ی بانكداری له‌گه‌ڵ ئێران.