ئیستانبوڵ - AA
ئەمریکا، دوای ئەوەى ئەفغانستانى بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ داگیرکرد و دوای بەجێھێشتنی كاولكارييەكى گەورە لە ٣١ی ئابى ئەمساڵدا، بەتەواوەتی لەو وڵاتە دەکشێتەوە.
ئەمریکا کە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، بۆ یەکەم جار ماددەی پێنجەمی ناتۆ کە بەرگریی كۆمەڵەيى ناتۆ رێکدەخات خستە بواری جێبەجێکردنەوە و بەپاڵپشتیی ناتۆ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی "ئازادیی ھەتاھەتایی" کرد.
ناتۆ، بەمەبەستی "سەقامگیری ئەفغانستان و بنیاتنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی" لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠١ ھێزی پاڵپشتی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ISAF)ی دروست کرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ شوێنی ئەرکەکەی فراوان کرد و تەواوی ناوچەکانی ئەفغانستانی گرتەوە.
لە دوای کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی نوێنەرایەتیی ھێزی پاڵپشتی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ISAF) ئەمجارەیان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٥دا، نوێنەرایەتی "پاڵپشتیی یەکلاکەرەوە"ی دەست پێ کرد، لەگەڵ ئەمەشدا، سەرەڕای چەتری ناتۆ، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەفغانستان لە سەرەتاوە لەلایەن ئەمریکاوە ئاراستە دەکرا.
لە راستیدا سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە لێدوانێکیدا لە هەشتی تەمووزی ٢٠٢١ دەربارەی پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، بە پێویستی نەزانی باس لە ئامانجەکانی "سەقامگیری" یاخود "ئاشتییەکی ھەمیشەیی"بکات، بەڵکو ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتاوە ئامانجی ئەمریکا لەناوبردنی سەرکردەی ئەلقاعیدە، ئوسامە بن لادن و کەمکردنەوەی ھەڕەشەی تیرۆر بووە بەشێوەیەک کە نەتوانرێت لە ئەفغانستانەوە ئەمريکا بكرێتە ئامانج و گوتی: "گەیشتینە ئەم ئامانجانەمان، ھەر خۆی لەبەر ئەم ئامانجانە چووبووین بۆ ئەفغانستان".
- ره‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تیی قه‌یرانه‌كه
وه‌ك چۆن باسكردن له هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی له ئه‌فغانستان بووه‌ته مه‌حاڵ، هه‌روه‌ها ئیدی قسه‌كردن له بڕیاری ژماره ١٣٨٨ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه تیایدا هاتووه "پابه‌ندبوون به سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كڕیزی نیشتمانی له ئه‌فغانستان" ئیدی جگه له پێكه‌نین هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه. زه‌قترین ره‌هه‌ندی پرۆسه‌ی ههلومهرجهكهیش هاتنه پێشه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تیی قه‌یرانه‌كه‌یه.
ئه‌فغانستان به رووبه‌ی ٦٦٥ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتووانی ٣٧ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س بێت، هاوسێی ئێران، پاكستان، چین، تاجیكستان، توركمانستان و ئۆزبه‌كستانه.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، به‌خێرایی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن تاڵیبان كه ئه‌مریكا به داگیركه‌ر ده‌زانێت -بوونه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان هه‌رچۆنێكیش بێت- دیسانه‌وه هاوسه‌نگییه‌كه‌ی تێكوپێك دا، دیاره تاڵیبان كه تا دێت سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگارییه‌كانی حكوومه‌ت له پێشڕه‌وی زیاتر دایه و به‌پێی دوا هه‌واڵه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین شاری گرنگدا گرتووه له نزیك سنووری تاجیكستان و ئێران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له وڵاتان به ئه‌مریكا و چینیشه‌وه ده‌مێكه قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیووه بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیریی بكه‌ن له‌نێوان تاڵیبان و ئه‌فغانستان، به‌ڵام هیچ یه‌ك له لایه‌نه‌كان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ناكه‌ن كه به‌م زووانه ئاشتی و سه‌قامگیریی بۆ ئه‌فغانستان بگرێته‌وه، گه‌وره‌ترین زیانیش له‌و كه‌شه ناسه‌قامگیره كه تا دێت زیاتر قووڵ ده‌بێته‌وه، گه‌لی ئه‌فغانستان ده‌یدات.
بەو شێوەیە کۆچی ملیۆنەها ئەفغانستانی بووەتە رۆژەڤی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لەبەرئەوەی ئێران ٩٤٥ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ئەفغانستان هەیە بابەتەکە بووەتە رۆژەڤێکی گرنگی نێوان ئێران و تورکیا بەو پێیەی ئێران ٥٦٠ کیلۆمەتر سنووریشی لەگەڵ تورکیادا هەیە. زیادبوونی ژمارەی کۆچی ئەفغانستانییەکان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە رێگەی ئێرانەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی خۆرئاوا، بووەتە مایەی سەرنج. داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی کۆچی تورکیاش ئەو جموجۆڵە پشتڕاست دەکەنەوە. نیگەرانی سەرەکیش زیاتربوونی ئەو ژمارەیەیە. بەلای تورکیاوە هاریکاریکردن لەگەڵ ئێران‌دا گرنگیی زۆری هەیە، بەڵام ئێران تا ئێستا وەڵامێکی زۆر ئەرێنی بابەتەکەی نەداوەتەوە.
ئێران کە ساڵانێکی زۆرە میوانداری ژمارەیەکی زۆر پەنابەری ئەفغانستان دەکات، نایەوێت ئەو ژمارەیە زیاد بکات و هەوڵدەدات رێگری بکات لە پەڕینەوەیان لە سنوور، بەڵام بەرپرسانی ئێران دەزانن کە لە ئەگەری زیادبوونی گوشاری کۆچ ئەو سیاسەتە بەکەڵک نایەت و ئەگەر لە ئەفغانستاندا نەتوانرێت هەنگاوگەلێک بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی بەربە خەڵکەکە بگرێت وڵات جێنەهێڵن، وەک ئەوە وایە کۆچبەران سەربەست بکرێن لە رێگەی ئێرانەوە بپەڕنەوە. خاڵی سەرەکی لە رووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لێرەدایە، کەوابوو ئێران چۆن لە قۆناغی ئەفغانستان دەڕوانێت؟
- ئێران لە ئەفغانستان چی دەوێت؟
ئێران و ئەفغانستان لەسەر هەمان هێڵی جیۆپۆلەتیکین و لەڕووی کولتووریشەوە دوو وڵاتی زۆر لەیەک نزیکن. لە پاڵ ئەو پاشخانە مێژووییەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیەتی، ساڵانی ١٩٧٩- ١٩٨٩ کە سەردەمی داگیرکاری ئەفغانستان بوو لەلایەن یەکێتی سۆڤییەتی جارانەوە، بوو بە خاڵی وەرچەرخانی پەیوەندییەکان، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە سەردەمی داگیرکاریی و دواتر لە شەڕی ناوخۆدا هاتنە ئاراوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئەفغانستان وڵاتەکەیان جێهێشت و پەنایان بردە بەر ئێران، لەئێستادا نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەری ئەفغانستان لە ئێران هەن کە تەنها نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریان پەنابەری فەرمین و ناویان تۆمار کراوە.
لە کاتێکدا کە لێشاوی پەنابەرانی ئەفغانستان رووی لە ئێران دەکرد، گەرمەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بوو و رای گشتیش بە نیگەرانییەوە لە رەوشەکەی دەڕوانی. لەو کاتەدا رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئایەتوڵڵا خومەینی رایگەیاند "ئەوان موسڵمانن و ئێمەش موسڵمانین، پێویستە لە وڵاتەکاماندا میواندارییان بکەین".
دواتر خومەینی دەیگوت "ئیسلام هیچ سنوورێکی نییە" و گرنگیدانی وڵاتەکەی بە مەینەتی و نەهامەتی موسڵمانانی وڵاتانی دیکەی وەک بەشێکی ئەم بەگەردوونیبوونە دەبینی، لەبەرئەوە وێڕای ئەوە کە پەنابەرانی ئەفغانستان لە ئێران رووبەڕووی کێشەی جددیی بوونەتەوە، بەڵام ساڵانێکی زۆرە ئێران میوانداری ئەو پەنابەرانە دەکات، بەڵام ئەم پرسە بەردەوام یەکێکە لە بابەتە گەرمەکانی رای گشتی ئێران و لە چەند ساڵی رابردووش‌دا، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە کاردانەوەکان زیادیان کردووە.
- ئایا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی؟
توركیا و ئێران له‌باره‌ی ئه‌فغانستان جیاوازیی گرنگ له‌نێوانیاندا هه‌یه، ئێران به ساردی له هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌ڕوانێت بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول و به پێویستی ده‌زانێت توركیا له‌گه‌ڵ ناتۆ له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئێران هه‌وڵ ده‌دات له پرۆسه‌كه‌دا توركیا په‌راوێز بخات، به‌ڵام توركیا كه راسته‌وخۆ ره‌وشی ئه‌فغانستان كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ری به چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیا جیا له‌سه‌روویانه‌وه كێشه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی، وه‌ك بژارده‌یه‌ك بۆ په‌راوێزخستنی له پرۆسه‌ی ئه‌فغانستان ناڕوانێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له حەوتی ئاب رایگه‌یاند كه توركیا له هه‌لومه‌رجی گونجاو‌دا، داواكاره فڕۆكه‌خانه‌ی كابول وه‌گه‌ڕ بخاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا به‌رده‌وامه له دروستكردنی ئه‌و دیواره‌ی سه‌ر سنوور لەگەل ئێران كه له قه‌زای چاڵدێران سەربە پارێزگای وان-ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا قه‌زای یوكسه‌كۆڤا له پارێزگای هه‌كاری درێژده‌بێته‌وه كه ٢٩٥ كیلۆمه‌تره.
[دكتۆر سه‌رهان ئافاجان ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له به‌شی كاروباری ئێران له زانكۆی لهیدن ته‌واو كردووه و مامۆستایه له ئه‌نیستیتۆی لێكۆڵینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلامی له زانكۆی مارمارا]
news_share_descriptionsubscription_contact

