Ramal Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
عەزاز - AA
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب باکووری سووریا، کەچی کاتژمێر ١٠:٣٠ هێزەکانی رژێم گولـلە تۆپ و هاوەنیان ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن کردووە.
لەماوەی ٤٠ خولەکدا دەیان گولـلە تۆپ و هاوەن لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن کەوتنەوە کە رووبەرەکەی شەش کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
بە ناوبژیوانی تورکیا و بە سەرۆکایەتی رووسیا کاتژمێر ١٩:٠٠ دوێنێ سێشەممە ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن راگەیەنرا و هێرشەکان راگیران.
بەپێی ئاگربەستەکە پێشبینی دەکرا، هاووڵاتییانی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی چەکدار ناوچەکە گەمارۆدراوەکان بەجی بهێڵن. لە هەنگاوی یەکەمیشدا برینداران و دواتریش هاووڵاتییانی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لەژێر چاودێری ئەمنییدا بەرەو پارێزگای ئیدلب بەڕی بکەون.
پارێزگای ئیدلب کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای حەلەب لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە و هاوسنووری پارێزگای هاتای تورکیایە.