Mustafa Deveci
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
کیێڤ - AA
لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی رووسیا بۆ سەر کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا، لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا، چوار کەس برینداربوون.
لە کاتێکدا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا پێی ناوەتە ٢٨ههمین رۆژهوە، هێزەکانی رووسیا بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر شاری کیێڤ.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەی نیڤکی کیێڤ، دوو خانوو سووتان، شوشەی پەنجەرەی هەندێك لە خانووەکانی دەوروبەریشیان شکا.
لەلایەکی دیکەوە، لەو هەواڵەی لە راگەیاندنی ئۆکراینادا بڵاوکراونەتەوە، لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا، لە کیێڤ باڵەخانەیەکی بازرگانی و چەند ناوچەیەک بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی رووسیا.
باس لەوەیش کرا کە لەو هێرشانەدا لانیکەم چوار کەس برینداربوون.