15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
كابول ــ AA
لە ئاكامی هێرشێكی تاڵیبان بۆسەر بنكەیەكی پاسەوانی ئەمنی لە ویلایەتی دایكوندی ناوەڕاستی ئەفغانستان، پێنج كارمەندی ئەمنی كوژراون.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی ویلایەتی دایكۆندی، نەقیبوڵڵا مالیستانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشیانكردووەتە سەر بنكەیەكی پاسەوانی ئەمنی لە گوندی زین سەربە شارۆچكەی باتو.
نەقیبوڵڵا مالیستانی ئاماژەی بەوەیشدا كە لە ئاكامی هێرشەكەدا، پێنج پاسەوانی ئەمنی كوژراون و شەشی دیكەیش برینداربوون.
تا ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رانەگەیاندووە.