Sayed Khodaiberdi Sadat,Büşra Selvi Öğütcen
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
كابوڵ - AA
لە ئاكامى ئەو هێرشەى كە بە تەقينەوە و چەكەوە كرايە سەر زانكۆى كابوڵ لە پايتەختى ئەفغانستان، ١٩ كەس كوژران و ٢٢ى ديكە برينداربوون.
گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى ئەفغانستان تاريق ئاريەن، ئاشكرايكرد لە كاتژمێرەكانى نيوەڕۆى ئەمڕۆدا هێرشێك بە تەقينەوە و چەكەوە كرايە سەر زانكۆى كابوڵ كە یەکێکە لە گەورەترين زانکۆکانی ئەو وڵاتە، ١٩ كەس كوژران كە زۆربەيان خوێندكارن.
ئاريەن، ئەوەشى راگەياند كە هێرشەكە ٢٢ بريندارى لێكەوتەوە و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنييەكان و هێرشبەرەكان كۆتاييهاتووە.
ئاريەن، ئاماژى بەوەش كرد كە سێ هێرشبەريان لە چالاكى خستووە.