Adam Abu-bashal
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
مۆگادیشۆ – AA
سوپای سۆماڵ ٣٣ منداڵی له ناوچه‌ی شهبهلهی خواروو رزگار كردن كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی ئهلشهبابسهوه به بارمته گیرابوون.
رادیۆی سوپای سۆماڵ بڵاوی كرده‌وه كه سوپا له ناوچه‌ی شهبهڵهی خواردوو ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر ئه‌لشه‌باب ئه‌نجام داوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٣٣ منداڵی به بارمته‌گیراو له ده‌ست رێكخراوه‌كه رزگار كراون و چوار ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ش له‌چالاكی خراون.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی سۆماڵ، ئیسماعیل موختار ئۆرۆنجۆ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب به مه‌به‌ستی شووشتنه‌وه‌ی مێشكیان به زۆری و زۆرداری ئه‌و منداڵانه‌ی له خانه‌واده‌كانیان دابڕیوون و دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه منداڵه‌كان ئازاد كراون".