Gamze Türkoğlu Oğuz
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
پاركلاند - AA
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له به‌دواداچوونی هه‌واڵگری له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی 14ی شوباتی سه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی له فلۆریدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ئێف بی ئایه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له لایه‌ن ئەندامانی هه‌واڵگرییه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه نه‌كراوه كه مانگی رابردوو ده‌ستكه‌وتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه "به‌نیازی كوشتن" چه‌كی كڕیوه و پێده‌چێت پیلانی بۆ په‌لامار ئه‌نجام بدات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پێویست بوو ئه‌و زانیاریه له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی میامی ئێف بی ئای کاری لەسەر بکرابایە، به‌ڵام نه‌كراوه.
دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئێف بی ئای، فەرمانڕەوای ویلایەتی فلۆریدا، ریك سكۆت داوای له سه‌رۆكی ئێف بی ئای كرد ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، هاوكات داواكاری كشتیی جێف سیشنس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵه‌ی ئێف بی ئای ده‌ره‌نجامی تراژیدیایی لێده‌كه‌وێته‌وه و، فه‌رمانیدا وه‌زاره‌تی داد هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قۆناغه‌كه بكات.
له‌م نێوه‌نده‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ بریندارانی هێرشه‌كه كۆبووه‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌ی فلۆریدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. هاوكات سوپاسی تیمی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد له بههاناوەچوونی بریندارانی رووداوه‌كه.
لە ئاکامی هێرشی چەکداری کەسێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی نیکۆڵاس کروز بۆ سەر ئامادەیی ستۆنێمان دۆوگڵاس لە شاری برۆوارد سەربە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا، 17 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.