مۆمبای
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له دوو ویلایه‌تی باشووری هیندستان بۆ سه‌رو 47 پله‌ی سیلیزی 765 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه، لێپرسراوانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌ساتی هیندستان رایگه‌یاندووه: "به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی له 15ی مایسه‌وه له‌و وڵاته‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه، له ویلایه‌تی ئانزرا پرادێش 550 كه‌س و له ویلایه‌تی تێلانگانا 215 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه".
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی ویلایه‌تی ئانزرا پرادێش، هۆشداری داوه‌ته دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كه كه رۆژانه له‌نێوان سه‌عات 11 بۆ 4ی ئێوارە نه‌چنه ده‌ره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جاندرابابو نایدو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاند: "بڕی هه‌زار و 570 دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌ده‌نه خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ده‌زگای كه‌شناسی هیندستان ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما له‌و دوو ویلایه‌ته‌دا له‌نێوان 29 بۆ 41 پله‌دا ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كات رۆژی پێنج شه‌ممه له ناوچه‌كه‌دا باران ببارێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ پله‌ی گه‌رما له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان گه‌یشته 45.5 پله‌ی سیلیزی.
له مانگی مایسدا شه‌پۆلی گه‌رما به‌شێكی زۆری هیندستاندا تێپه‌ڕی. له‌و باره‌یه‌شه‌وه لێپرسراوانی ده‌زگای كه‌شناسی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن: "ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی له باشووری پاكستانه‌وه هه‌ڵی ده‌كرد پله‌كانی گه‌رمای زیاتر به‌رز ده‌كرده‌وه".