Emre Aytekin,Islam Uddin
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئیسلامئاباد- AA
هیندستان و پاکستان، گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەری لەسەر سنووری نێوانیان له هەرێمی کەشمیر.
لەو بارەیەوە بەڕێوبەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هیندستان و پاکستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دانوستان لەنێوان هەردوو وڵات بۆ رێگریکردن لە پێکدادانەکانی سەر سنووری نێوانیان ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە هیندستان و پاکستان، رەوشی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان تاوتوێ کردووە و هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و نیگەرانییەکانی یەکتر، ئەوەش هاتووە کە "هەردوولا لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەری لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیناندا گەیشتوون بە رێککەوتن و ئاگربەستەکە لە نیوەشەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی شوبات دەستیپێکردووە".
هەروەها باس لەوەشکراوە کە هەردوو وڵات بۆ رێگریکردن لە کێشەکانی سەر سنوور دەربارەی دروستکردنی هێڵێکی پەیوەندی بۆ دۆخی بەپەلە، گفتوگۆیان کردووە.
هیندستان و پاکستان خاوەن چەکی ئەتۆمین و دوای رزگاربوونیان لەژێر داگیرکاری بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٧ەوە تا ئێستا دەربارەی بەڕێوەبردنی هەرێمی کەشمیر سێجار جەنگ لە نێوانیاندا روویداوە و ناوبەناو لەسەر ناوچە سنوورییەکانیش پێکدادان و شەڕ دروستبووە.