Eshat Fırat,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عید حه‌ریری رایگەیاند "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان و ئه‌و تێبینیانه‌ی ئاماژه‌ی پێكردن، به‌واتای بانگه‌وازێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران بگرێته به‌ر كه هه‌وڵده‌دات سووریا بكاته لوبنانی دووه‌م".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه، بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت "ئێران نه‌ك ته‌نها ئیسرائیل، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هێرشه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی".
گوتیشی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری و ئه‌و تێبینیانه‌ی ئاماژه‌ی پێكردن، به‌واتای بانگه‌وازێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران بگرێته به‌ر كه هه‌وڵده‌دات سووریا بكاته لوبنانی دووه‌م".
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان له هه‌ژماری خۆری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لوبنان واتا حزبوڵڵا، حزبوڵڵا واتا ئێران، ئێرانیش واتا لوبنان.
گوتیشی: "ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سەر جیهان، ئه‌مڕۆ حه‌ریری به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌لماند".
حه‌ریری دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دامه‌زراند و له كانوونی یه‌كه‌می 2016دا متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، ساڵێكی تێنه‌په‌ڕاند ئه‌مڕۆ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و له گوتاری دهستلهكاركێشانهوهكهشیدا ناوبراو رایگه‌یاند "حزبوڵڵا و ئێران ناوچه‌كه‌یان ناسهقامگیركردووه، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی له ئه‌گه‌ری تیرۆركردنی خۆی خسته‌ڕوو".
له حكوومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی حه‌ریریدا كه له 30 كورسی پێكهاتبوو، رێكخراوی حزبوڵڵا دوو وه‌زیری هه‌بوو.