Fakhradin Ibrahim Mohammad, Emrah Akbulak
02 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2026
قودس – AA
سەرەڕای ئەوەی میدیاکانی ئیسرائیل و میسر ڕایانگەیاندووە کە دەروازەی سنووری ڕەفەح بە ڕووی دەرەوەدا بۆ هاتوچۆکردن کراوەتەوە، بەڵام دەگوترێت کە هاتوچۆ سنووردارە.
سەرچاوەیەکی تەناهی ئیسرائیل بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە دەروازی سنووری ڕەفەح کە دەوازەی غەززەیە بە ڕووی جیهاندا، دوای هاتنی شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا (EUBAM) کە ڕۆڵیان هەیە لە دەستبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە، بۆ هاتوچۆکردنی خەڵک کرایەوە.
ڕاگەیاندرا کە دوای پەسەندکردنی لە لایەن ئیسرائیلەوە، ڕێگە بە هاتوچۆ کردنی خەڵک دەدرێت لە دەروازەکە.
بەو پێیە، هاتوچۆکردن سنووردار دەبێت.
ڕاگەیاندراوە کە ڕێگە بە دەرچوونی ١٥٠ کەس و هاتنە ژوورەوەی ٥٠ کەس لە دەروازەکە دراوە.
دەروازەی سنووری ڕەفەح کە دەروازەی غەززەیە بە ڕووی جیهاندا، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤دا لە ێر داگیرکاریی ئیسرائیل دایە، دوای دوو ساڵ بە شێوەی سنووردار کرایەوە.
ڕاگەیاندرا کە زیاتر لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ کەس نەخۆش و بریندار لەوانەش جوار هەزاریان منداڵ لە دەرەوە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
تیمەکانی پزیشکی لە ناوچەکەدا بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و پزیشکییەکان، لە ناوچەکەدا ئامادەن.
