Abdullah Shukur
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
لێفکۆشا - AA
لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی "سەرۆکایەتی" لە ئیدارەی رومی قوبرسی باشوور، نیکۆس ئاناستیادیس سەدا ٥٦ی دەنگەکانی بەدەستھێنایەوە و دووبارە بە سەرۆکی ئیدارەی رۆمی قوبرسی باشوور ھەڵبژێردرایەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، کاندیدی پارتی سەفەربەرلیکی دیموکراتی راستڕەو، نیکۆس ئاناستیادیس بە بەدەستھێنانی رێژەی ٥٦ی دەنگەکان بۆ دووەمین جار وەک سەرۆکی ئەو ئیدارەیە ھەڵبژێرایەوە، ناوبراو ٢١٥ ھەزار و ٢٨١ دەنگی بەدەستھێناوە.
لە دووەمین خولی ھەڵبژاردنەکان لە کۆی ٥٥٠ ھەزار دەنگدەر لەسەدا ٧٣ی دەنگدەران چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.