نیویۆرك
سه‌باره‌ت به دۆخی لیبیا، له نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتانی جیهان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری بەڕێوه‌چوو.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وڵاتانی به‌شداربوو كه پیكهاتبوون له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، جه‌زائیر، میسر، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، قه‌ته‌ر، سعودیه، ئیسپانیا، تونس، توركیا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، واژوویان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك كرد و بڵاویانكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سەرکۆنەی به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان و چالاکییە "تیرۆریستییه‌كان" كراوه.
هاوکات ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی له‌باربردنی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و دیموكراسی لیبیا.
داواش له گشت لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته كراوه ئاگربه‌ستێكی گشتگیر رابگه‌یه‌نن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئیستای وڵاته‌كه‌یان دەست بە دیالۆگی سیاسی بنیاتنه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا پشتگیری ته‌واو بۆ هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێرناردینۆ لیۆن خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ریگەچارهیهك بۆ قه‌یرانی لیبیا.
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ناتوانرێ به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی ئه‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكرێ و به پێویستیشی ده‌زانێ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێ كه به‌رپرسیارن له توندوتیژییه‌كان و "ده‌یانه‌وێ پڕۆسه‌ی دیموكراسی له‌باربه‌رن و زیانی پێ بگه‌یه‌نن."
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له ره‌وشی لیبیا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. گه‌لی لیبیا بۆ رووخانی دیكتاتۆرێك جه‌نگاوه كه 42 ساڵ حوكمی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه. به‌رده‌وه‌ام ده‌بین له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ لیبیا بۆ ئارامی و دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی بگێڕنه‌وه."
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاریاندا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له ماوه‌ی 60 رۆژدا له مه‌درید كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.