Nezir Aliyev,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2017
بیشكێك - AA
كۆمیته‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی قرغیزستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ناو مێترۆی شاری سانت پیته‌رسبۆرگی رووسیای ئه‌نجامدا، هاووڵاتییه‌كی رووسی به ره‌گه‌ز قرغیزستانی بووه.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی قرغیزستان، راهات سوله‌یمانۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له‌وه كرد كه خۆكوژه‌كه هاووڵاتییه‌كی رووسی به ره‌گه‌ز قرغیزستانی بووه.
راهات سوله‌یمانۆڤ باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا له په‌یوه‌ندیدان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له بابه‌ته‌كه كردووه.
راگه‌یاندنی رووسیاش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كه‌سێك بووه به‌ناوی ئاكباركان كێلیلۆڤ كه به ره‌گه‌ز قرغیزستانی-یه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه.
دوێنێ له هێرشێكدا له میترۆی شاری سانت پیته‌رسبۆرگی باکووری رۆژئاوای رووسیا، 10 كه‌س کوژران و، 47ی دیكه‌ش برینداربوون.