Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
نیویۆرک – AA
دوای ئەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو، بۆ یەکەمجار دۆناڵد ترەمپ سەردانی زێدی لە دایکبوون و قەڵای دیموکراتەکان نیویۆرک-ی کرد و بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی پێشوازی لێکرا.
ترەمپ بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوستڕاڵیا ماڵکۆم توربڵ و دواتر بەشداریکردن لە خوانێک بەبۆنەی یادکردنەوەی ٧٥ ساڵەی جەنگی دەریای مەرجان کە ئەمریکا و ئوستڕاڵیاش تیایدا بەشداربوون سەردانی نیویۆرکی کرد.
لەبەرامبەر سەردانی ترەمپدا سەدان خۆپیشاندەر لە مانهاتان کە لەژێر چاودێری چڕی ئەمنیدابوو، لە دژی ترەمپ نارەزاییان دەربڕی. خۆپیشاندەران دروشمەکانی "بەڵی بۆ کۆچبەران، نەخێر بۆ ترەمپ"، "سەرۆکی من نی"یان بەرزکردبووە و بەشێک لە شۆفێرانیش کە بەوێدا تێدەپەڕین بە هۆڕن لێدان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران نیشان دا.