Burak Dağ
10 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، بەتایبەت هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە کرد ناتانیاهو و ترەمپ کە لەم دواییانەدا زوو زوو گفتوگۆ دەکەن، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و پەرەسەندنەکانی دیکەی ناوچەکە کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه ترەمپ ناتانیاهوی لە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئێران ئاگادار کردووەتەوە و، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لەبارەی پەرەسەندنە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەش کرا كه ناتانیاهو لەبارەی داگیرکارییەکانیان لە باشووری لوبنان، بەرگریی لەو بیرۆکەیە کردووە کە پێویستە ناوچەی ئارام لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل دروست بکرێت.