سياسەت, جيهان

مەسرور بارزانی لەگەڵ شای بەحرێن کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ شای بەحرێن، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە کۆبووەوە.

Sarmand Hameed  | 21.11.2021 - نوێکردنەوە : 21.11.2021
مەسرور بارزانی لەگەڵ شای بەحرێن کۆبووەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ شای بەحرێن، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە ٢٠٢١ لە بەحرێنە، لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەکەڵ شای بەحرێن، لە هەژمارەکانی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی "خۆشحاڵم لە دیالۆگی مەنامە چاوم بە خاوەنشکۆ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پاشای بەحرێن کەوت. سوپاسی خەڵکی بەحرێنم کرد بۆ میواندارییە گەرمەکەیان".

رۆژی هەینی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە ٢٠٢١، بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی کە پێکهاتووە لە وەزیری کاروباری پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل و وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جەناب و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، گەیشتە مەنامە پایتەختی بەحرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın