Hamdi Yıldız
04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
قاهیرە - AA
میسر واژووکردنی گرێبەستێکی تایبەت بە کڕینی ٣٠ فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری "Rafale" لەگەڵ فەڕەنسا راگەیاند.
گوتەبێژی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی میسر، تامر محەمەد ریفاعی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی "Dassault"ی فەڕەنسی واژوو کردووە.
تامر محەمەد ریفاعی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە میسر لانیکەم پێویستی بە قەرزی ١٠ ساڵ هەبووە بۆ ئەوەی بتوانێت تەواوی پارەی گرێبەستەکە بدات بە فەڕەنسا.
گوتەبێژی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی میسر لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا گرێبەستێک لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ کڕینی ٢٤ فڕۆکەی جەنگیی جۆری "Rafale" ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی لێدوانی پێشووتری بەرپرسانی میسر ئەو ٢٤ فڕۆکە جەنگییەی گرێبەستی لەبارەوە واژووکرابوو لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥- ٢٠١٩ رادەستی هێزە چەکدارەکانی میسر کراون.