مۆگێرینی: "كاتێک سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت، رێككه‌وتن ناگۆڕێت"
فێدێریکا مۆگێرینی:"كاتێک رێككه‌وتنێک واژوو كرا پێویسته راستگۆبن به‌رامبه‌ری. كاتێک سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گۆڕیت رێككه‌وتنه‌كه ناگۆڕێت. ئه‌وه متمانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی له دانیشتنی "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ك هێزی جیهانی" كه له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی كاری ئه‌ورووپا له كۆشكی ئێگمۆنت لە برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک نه‌ك ته‌نیا ئه‌ورووپا به‌ڵكو هه‌موو جیهانی خستووه‌ته دۆخێكی سه‌خته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه به واتایه‌كی گشتیی نیشانیده‌دات كه ئه‌مریكا مه‌یلی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌یه له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی فره لایه‌ن.
گوتیشی: "به‌درێژایی 12 ساڵ شه‌و و رۆژ كارمانكرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نیازی وازهێنانی ئه‌وه‌ی نییه".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش رایگه‌یاند: "كاتێک رێككه‌وتنێك واژوو كرا پێویسته راستگۆبن به‌رامبه‌ری. كاتێک سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گۆڕیت رێككه‌وتنه‌كه ناگۆڕێت. ئه‌وه متمانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به پێچه‌وانه‌وه متمانه و بنه‌ما پێشبینیكراوه‌كان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت".
فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌دا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆری‌دا بۆ به‌رده‌وامیدان به رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئێران بازاڕێكی ئابووریی گرنگه و، گوتی: "بۆچی ئێمه ئه‌و بازاڕه به ته‌نیا بۆ رووسیا و چین جێبهێڵین".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌ورووپا، له‌به‌رئه‌وه راستگۆ ده‌مێنن لە به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه و یه‌كێتیه‌كه خۆی ده‌توانێت بڕیار بدات و نیشانی بدات به‌هێز راوه‌ستاوه.