Enes Canlı
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
قودس – AA
دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل (مۆساد) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات رێگه‌یان له‌و هێرشانه‌ی سه‌ربه ئێران گرتووه كه پلانیان بۆ داندراوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه سه‌ر گه‌شتیاران و خاوه‌نكارانی سه‌ربه ئیسرائیل.
ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه كه مۆساد رێگه‌ی له هێرشی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران گرتووه له تانزانیا، غانا و سێنیگال بۆسه‌ر گه‌شتیار و خاوه‌نكارانی ئیسرائیل.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، پێنج هاووڵاتیی وڵاتانی ئه‌فریقا كه سه‌ربه ئێران بوون ده‌ستگیركراون و ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودس ره‌وانه‌ی لوبنان كراون و له‌وێ مه‌شق و راهێنانیان پێ كراوه و تیمیان بۆ خۆیان پێك هێناوه.
ئه‌م كه‌سانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان له‌و وڵاتانه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه خۆجێیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌بێ ناوهێنان تیشكیش خراوه‌ته سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاواوه به مۆساد دراون بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.