قودس
تانەر ئایدن نوێنەری ئاژانسی ئانادۆڵو لە قودس و ساڵح زەکی پەیامنێر و وێنەگری ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ئێوارەخوانی بنیامین ناتانیاھۆ کە وەکو نەریتێک بۆ ھەموو رۆژنامەنووسە بیانییەکانی ناو ئیسرائیل سازی دەکا، دەڵێن لە لایەن ئیستیخباراتی ئیسرائیلی ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە و بەبێ ھیچ ھۆکارێک داوایان لێکردوون چاوەڕێ بکەن.