لەندەن
رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە كە رژێمی سوریا رێگە نادا ھاوكاری مرۆیی بگەیەنرێتە كەمپی یەرموك و داوای لە رژێمی سوریا كردووە كۆتایی بە گەمارۆی سەر كەمپی یەرموكی پەنابەرانی فەلەستینی بھێنێ و رێگا بۆ گەیاندنی ھاوكاری مرۆیی بۆ ئەو كەمپە خۆش بكا.