Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپەر رایگەیاند "به هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی کە له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا یاوەری ئه‌و كه‌شتییانه ده‌كات كه بە گه‌رووی هورمزدا گوزەر دەکەن و ئاڵای ئه‌مریكییان بهرزکردووەتەوە".
مارك ئێسپەر دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ندكرا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا ئێران له گه‌رووی هورمز ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتیی ژماره‌یه‌ك وڵات‌دا گرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له‌م جۆره جموجۆڵانه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا یاوەری ئه‌و كه‌شتییانه ده‌كات كه بە گه‌رووی هورمزدا گوزەر دەکەن و ئاڵای ئه‌مریكییان بەرزکردووەتەوە و گوتی:
"به‌ریتانییه‌كان یاوەری كه‌شتییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كان، یاوەری كه‌شتییه‌كانمان ده‌كه‌ین. پێمان وایه وڵاتانی دیكه‌ش كه‌شتییه‌كانیان بپارێزن".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی بۆ هه‌ر كه‌شتییه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت نایه‌ت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌مه سنووردانانه بۆ ئێران كه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا یاوەری كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ن.