İdris Okuducu,Ali Mukarrem Garip,1 23
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
کەرکووک – AA
لە میانی چوار مانگی رابردوودا، ١٩ تورکمان لە کەرکووک کوژراون.
لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و کشانەوەی هێزەکانی پیشمەرگە و هاتنەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی، تا ئێستا لە چەند هێرشێکی چەکداریدا کە بە شێوەی بۆسەنانەوە بوون، ١٩ تورکمان کوژراون کە زۆربەیان سیاسەتمەدار و مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی کۆمەڵایەتی بوون. ئەم هێرشانەش بوونەتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لای تورکمانەکانی شارەکە.
سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و لە کەرکووک چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، نەشئەت بەیاتلی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "جێگای نیگەرانییە کە دوای ئەوەی لە رێکەوتی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک کشانەوە. ژمارەی بۆسەنانەوەکان زیادیان کردووە".
نەشئەت بەیاتلی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە نەدۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بووەتە جێگەی گومان لای تورکمانەکانی شارەکە و گوتی: "هەرچەند لە دوای ئەو ١٩ هێرشە چەند کەسێکیش دەستگیر کرابن، بەڵام ئەنجامدەری زۆربەی هێرشەکان هێشتا دیار نین و دەستگیر نەکراون".
دوا قوربانی ئەو هێرشانە مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی کەرکووک، عەلی ئەڵماس بوو کە سێشەممەی رابردوو بە رۆژی روناک لەناو شاری کەرکووک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دواتر گیانی لەدەست دا.