Abdullah Sarica
28 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی ١٦ تیرۆریستی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق و سووریا ڕايگەیاند، لەوانەیش ١١ تیرۆریستيى پەکەکە لە باکووری عێراق و، پێنج تیرۆریستيی پەکەکە/یەپەگە لە باکووری سووریا.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە سوپای تورکیا کە هێزی لە گەلەوە وەرگرتووە بێوچان بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەکانی خواکورک و ئاسۆس و گارا لە باکووری عێراق ١١ تیرۆریستیی پەکەکە و، لە قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا پێنج تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. تا مانەوەی یەک تیرۆریست لە ناوچەکەدا پێداگرانە بەردەوام دەبین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان".