حەلەب
بەرپرسی راگەیاندنی كۆمیتەی كۆردیناسیۆنی ناوخۆیی سوریا لە حەلەب، یاسر ئەحمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئاماری ئەو بەرمیلە بۆمبڕێژكراوانەن كە لە ٢٢ی مانگی شوباتەوە تا ئەمڕۆ لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە لە شوێنە جیاجیاكانی سوریادا تەقێنراونەتەوە."
ئەحمەد گوتی: "لە ٢٢ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ دوو ھەزار و ٥٠٠ بەرمیلی بۆمبڕیژكراو لە لایەن ھێزەكانی رژێمەوە لە حەلەب تەقێنراونەتەوە و بە ھۆیانەوە بە گشتی ١٨٤٩ كەس كە بە هۆیەوە ٥١٩ ژن و زیاتر لە ٢٤٠ منداڵ كوژراون."
ئەحمەد بەو جۆرە درێژەی بە قسەكانیدا: "ئەسەد بە شێوەیەكی سیستەماتیك ھەوڵ بۆ كاول كردنی حەلەب دەدا و بە بەرمیلی بۆمبڕێژكراو شوێنی مانەوەی خەڵك، بازاڕەكان و شوێنی كۆبوونەوەی خەڵك بۆردمان دەكات و بە ھۆی ئەو ھێرشانەوە شاری حەلەب كە یەك لە شارە مێژووییەكانی جیھانە بە یەكجاری كاول بووە و زیاتر لە سەدا ٨٨ی شوێنە مێژووییەكانی ئەو شارە لە ناو چوونە و بە ھۆی بۆردمانكردنی شوێنەكانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن بە بەرمیلی بۆمبڕێژكراو، دانیشتوانی ئەو ناوچانە ماڵەكانیان چۆڵ كردووە."
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە كردەوە كە "زیاتر لە یەك ساڵە كە سوپای رژێمی ئەسەد، حەلەب و ناوچەكانی سەر بە حەلەب كە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندان بە بەرمیلی بۆمبڕێژكراو بۆردمان دەكات و بە بەكار ھێنانی بەرمیلی بۆمبڕێژكراو رژێمی ئەسەد تاوانی جەنگی ئەنجام دەدا."