16 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
مۆسكۆ – AA
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له سووریا كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیایه، ئۆلێگ جوراڤلیێڤ رایگه‌یاند، پێكدادان له‌نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانی پێ كردوون له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه رادیكاڵانه‌ی کە له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادان روویداوه.
ئۆلێگ جوراڤلیێڤ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، شه‌وی ١٣ له‌سه‌ر ١٤ی نیسان گرووپه چه‌كداره نایاساییه‌كان كه له بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا له كه‌مپی رو‌كبان جێگیركراون هه‌وڵیان دا له ناوچه‌ی تەنەف ده‌ربچن و گوتی: "له‌و كاته‌دا چه‌كداران هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و گرووپه رادیكاڵانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادان، به‌ڵام پێكدادان له نێوانیان روویداوە. سێ ئۆتۆمبیلی چه‌كداران تێكشكێندران و ٢٧ كه‌سیش كه هه‌وڵیان ده‌دا هەڵبێن لەئێستادا له‌لایەن حكوومه‌تی سووریا دەستگیرکراون. ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان راده‌ستكردووه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه راهێنه‌رانی ئه‌مریكی مه‌شق و راهێنانیان پێ كردوون تاكو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و ژێرخان وێران بكه‌ن و كرده‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی سووریا ئه‌نجام بده‌ن".
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و ٢٧ چه‌كداره بۆمبی ده‌ستی كه له وڵاتانی رۆژئاوا به‌رهه‌مهێندراون و چه‌كی پێشكه‌وتوویان راده‌ست كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌مریكا چه‌ك و ئۆتۆمبێلی پێداون و راهێنانی پێ كردوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانیان.