Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
مۆسکۆ - AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسیی لە جۆری Su-24 لە میانی بەرزبوونەوەی لە بنکەی ئاسمانیی حمێمیم، کەوتە خوارەوە و ئەو کەسانەی کە لەناویدا بوون گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبوونەوەی لە بنکەی ئاسمانیی شارەدێی حمێمیم، فڕۆکەیەکی جەنگییان کەوتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەبەر ئەوەی سەرنشینانی فڕۆکەکە کاتی ئەوەیان نەبووە کە کورسی فڕیو بە مەبەستی خۆ رزگارکردن کارپێبکەن، سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەت بەرگریی رووسیا باسی لەوەشکردووە لە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە هۆی کێشیەکەی تەکنیکی، دەکۆڵنەوە و ئەو شوێنەشی کە فڕۆکەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە زیانێکی ئەوتۆی بەرنەکەوتووە.
شارەدێی حمێمیم سەربە پارێزگای لازقییەیە و ناوەندی سەرەکی بەڕێوەبردنی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیایە لە سووریا.