Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2017
مۆسکۆ- AA
لە ئاکامی هێرشێکدا بە چەقۆ لە شاری سورگوتی رووسیا، ٨ کەس برینداربوون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە شاری سورگوت، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییان.
لە ئاکامی هێرشەکەشدا ٨ کەس برینداربوون و هێرشەبەرەکە لە ئەنجامی تەقەی پۆلیس کوژرا.
هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە ئاستی رێوشوێنە ئەمنییەکانیان بەرزکردەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کرد.