Tufan Aktaş,Ahmet Emin Dönmez
28 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2023
ئیستانبوڵ - AA
ئیدارەی سەربازی بورکینا فاسۆ، بڵاویکردەوە کە لە ٢٦ی ئەیلوولدا شکستی بە هەوڵێکی کودەتا هێناوە.
حکوومەتی وڵاتەکە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەو ڕووداوانە بڵاوکردەوە کە دوای دەنگۆی کودەتا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕژانە سەر شەقامەکان، ئاماژەی بەوەیش کرد کە دەزگاکانی هەواڵگریی و ئاسایشی بورکینا فاسۆ ڕێگرییان کردووە لە هەوڵێکی کودەتا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەیەکی زۆر کەس لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون و حکوومەت دەمامکی پشت کودەتاکە هەڵدەماڵێت و وردەکاریی ڕووداوەکەش بە هەموو ڕەهەندێکیەوە ئاشکرا دەکات.
سوپای بورکینا فاسۆ، لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا بە بیانووی ڕەوشی ئەمنیی وڵاتەکە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و نەقیب ئیبراهیم تراۆری بووە ڕێبەری وڵاتەکە.