Laith Al-jnaidi
12 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2026
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا "پەرلەمان" دەستی پێكرد.
بەپێی زانیارییەکان سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع و ژمارەیەک لە وەزیری و بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئامادەی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی گەل، ئامادەبوون.
لە دانیشتنەکەدا لە کۆی ٢١٠ ئەندام، ٢٠٦یان ئامادەبوون (جگە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی گەل لەسەر پشکی پارێزگای سوەیدا و ئەندامی ئەنجوومەنەکە لەسەر پشکی پارێزگای حەلەب، محەمەد مستەفا کەلسووم کە لە ناوەڕاستی مانگی حوەزیرانی ڕابردوو بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد).
ھاوکات ئەو ٢٠٦ ئەندامە کە لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون لە بەردەم سەرکۆماری وڵاتەکەیان، ئەحمەد شەرع سوێندی یاساییان خوارد و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەدا ئەندامانی نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێردرێن.
ئەو سێ کورسییەی پارێزگای سوەیدە لە ئەنجوومەنی گەل بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی و پێشێلکارییەکانی میلیشیای حیکمەت ھیجری، یەکێک لە سەرکردە ئایینییە دورزییەکان لە سووریا تا ئێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە.
یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی گەل، دوای چەند ڕۆژێک لە تەواوبوونی ڕاگەیاندنی ناوی ئەندامەکانی ئەنجام درا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع مەرسوومی ژمارە ١٤٣ بۆ ساڵی ٢٠٢٦ کە لیستی تەواوی ئەندامەکانی لەخۆ گرتبوو دەرکردبوو.