Emre Aytekin
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە-AA
ژمارەیەک لێکۆڵەر لە ئوسترالیا لەبارەی خاشاکی بنی زەریاکان لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە و باس لەوە دەکەن کە رێژەی پلاستیک لە زەریاکاندا زۆر زیاترە لەوەی پێشبینی دەکرێت.
لێکۆڵەرەکان لە قوڵایی سێ کیلۆمەتر لە کەنداوی مەزنی ئوسترالیا باشووری ئەو وڵاتەوە سامپڵیان وەرگرتووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە لە هەر یەک گرامێک قومی ژێر ئۆقیانوسەکاندا، کەمتر لە پێنج مایکۆگرام پارچەی پلاستیکی هەیە.
بەم پێیە لێکۆڵەرەکان پێیان وایە لە بنی ئۆقیانوسەکاندا، ۱٤ ملیۆن تۆن ماددەی پلاستیکی هەیە.
زانیان پێیان وایە پلاستیک، گەورەترین کێشەی ژینگەیی ئەم نەوەیەی ئێستای سەر زەوییە کە مەترسی لەناوچوون لەسەر سروشت و گیانداران دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر خودی مرۆڤ.