Dildar Baykan Atalay
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن - AA
راپرسییەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریدەخات تەنیا یەک لەسەر سێی خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئەدای سەرۆکی وڵاتەکەیان، جۆ بایدن رازین.
لە راپرسییەکدا کە لەلایەن زانکۆی کوینیپیاک ئەنجام دراوە، دەردەکەوێت کە دابەزینی پشتیوانی خەڵک لە جۆ بایدن بەردەوامە.
سەدا ٣٣ی بەشداربووانی راپرسییەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەدای سەرۆکایەتی جۆ بایدن-یان بە دڵە.
لە کاتێکدا سەدا ٧٥ی دیموکراتە بەشداربووەکانی راپرسییەکە باس لەوە دەکەن کە رازین لە ئەدای جۆ بایدن، سەدا ٢٥ی دەنگدەرە سەربەخۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەدای جۆ بایدن-یان بە دڵە.
هەروەها سەدا ٥٧ی بەشداربووانی راپرسییەکە ئەدای ئابووریی، سەدا ٥٤یان ئەدای سیاسیی و سەدا ٥٥یان لە ئەدای جۆ بایدن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا رازی نین.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، رێژەی هەڵئاوسان کە بەرزترینە لە ٣٩ ساڵی رابردوو و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا بوونەتە هۆی ئەوەی ئیدارەکەی جۆ بایدن رەخنە باران بکرێت و لە راپرسییەکاندا پشتیوانی کەم بکات.