Ramal Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ: "لەو باوەڕەداین تاکو دوو یان سێ رۆژی دیکە گرووپە چەکدارەکان کۆتایی بە بەرخودانەکانیان بێنن. هەر لایەنێکیش ئەوە رەتبکاتەوە ئەوا بۆخۆی شتێکی دیکەی هەڵبژاردووە. رارەو کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەمان شارەکە بەجێ بهێڵن و گرێنتی ئەوەیان دراوەتێ کە گیانیان سەلامەت دەبێت. دواتر کە لە حەلەب دەچنە دەرەوە پێویستە لە شوێنێک بگیرسێنەوە. بەڵام ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە دۆخی دڵتەزێنی حەلەب کۆتایی پێ بێت".
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەو باوەڕەدایە کە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکان لە ماوەی دوو یان سێ رۆژدا بە تەواوی لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێنەوە.
لاڤرۆڤ بەشداری لە کۆڕێکدا کرد لە مۆسکۆ و گوتی: "لەو باوەڕەداین تاکو دوو یان سێ رۆژی دیکە گرووپە چەکدارەکان کۆتایی بە بەرخودانەکانیان بێنن. هەر لایەنێکیش ئەوە رەتبکاتەوە ئەوا بۆخۆی شتێکی دیکەی هەڵبژاردووە. رارەو کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەمان شارەکە بەجێ بهێڵن و گرێنتی ئەوەیان دراوەتێ کە گیانیان سەلامەت دەبێت. دواتر کە لە حەلەب دەچنە دەرەوە پێویستە لە شوێنێک بگیرسێنەوە. بەڵام ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە دۆخی دڵتەزێنی حەلەب کۆتایی پێ بێت".
لاڤرۆڤ ئەوەی هێنایە بەرباس کە بەمەبەستی جێهێشتنی شارەکە رارەوی دەربازبوون بۆ هاووڵاتییانی سیڤیل کراوەتەوە و تائێستا دەیان هەزار کەس لە شارەکە چوونەتە دەرەوە.
لاڤرۆڤ لە کۆتایی قسەکانیشیدا رایگەیاند کە رووسیا جگە لە داعش و بەرەی نوسرە پەیوەندی لەگەڵ هەموو گرووپەکانی دیکەدا هەیە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەنراوێکیدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو، سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان لە حەلەب ئەو رێککەوتننامەیان پێشێلکردووە کە لەگەڵ هێزەکانی رژێم لەسەری رێککەوتوون و بەیانی ئەمڕۆ سەرلەنوێ پێکدادان دەستی پێکردووەتەوە.