Ali Cura,1 23
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له‌وانه‌یه توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ئه‌نجامی ده‌دات، رایگه‌یاند: "پێمانوایه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بۆ له‌ناوبردی تیرۆر له‌وێ و دیسانه‌وه پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و هێنانهوهدی سه‌روه‌ریی سووریایه".
لاڤرۆڤ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنیهكهی ئه‌یمان سافادی له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا.
لاڤرۆڤ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌خته مرۆڤ له‌وه تێبگات كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بگاته چ ئامانجێك له سووریا و ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان نهبردوونهته سه‌ر كه داویانن.
لاڤرۆڤ هیوای خواست كه واشنتۆن له رێگای كه‌ناڵه هه‌بووه‌كانه‌وه پلانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له سووریا رابگه‌یه‌نێت و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای پلانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له سووریا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌یه‌وێت له سووریا بمێنێته‌وه و گوتی: "به تێڕوانینی من واشنتۆن ده‌یه‌وێت ئه‌ركه‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی هاوبهشانهكانی له هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له‌وانه‌یه توركیا له باكووری سووریا ئه‌نجامی ده‌دات، رایگه‌یاند: "پێمانوایه ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ له‌ناوبردی تیرۆر له‌وێ و دیسانه‌وه پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و هێنانهوهدی سه‌روه‌ریی سووریایه".
سێرگی لاڤرۆڤ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان له میانی دانوستانه‌كانی ئاستانا بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسییه بۆ ره‌وشی سووریا و گوتی:
"به‌دڵنیاییه‌وه ئامانجی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركه‌كان و ئێرانییه‌كان له قۆناغی ئاستانا، ئامانجی كۆتایی هه‌وڵه‌كانمان كه له‌گه‌ڵ ئوردنییه‌كان و ئه‌مریكادا هه‌ماهه‌نگمان كردبوو، پاككردنه‌وه‌ی سووریا بوو له تیرۆریستان، ژیاندنه‌وه‌ی گوزه‌رانی ئاشتییانه، دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئاشتی له سووریا و ده‌ستپێكردنه‌وه پڕۆسه‌ی سیاسیی، ره‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌وتۆ كه كورده‌كان و سه‌رجه‌م گرووپه ئه‌تنی و دینییهكانی دیكه هه‌ستبكه‌ن له ئارامی و دڵنیاییدان".
هاوكات گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له چوونه ژووره‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د بۆ منبج ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له گه‌یاندنی دۆخی ناوچه‌كه به سه‌قامگیریی".