Sayed Khodaiberdi Sadat
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
كابوڵ – AA
له ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پاسه‌وانان له قه‌زای خواجه به‌هائه‌دین له ویلایه‌تی تاهار كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، نۆ پاسه‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی تاهار، جه‌واد هیجری به میدیاكارانی راگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر بنكه‌ی پاسه‌وانان له گوندی لالهگوزهر له قه‌زای خواجه به‌هائه‌دین.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا نۆ پاسه‌وان گیانیان له‌ده‌ست داوه و دووانی دیكه‌یش بریندار بوون. به‌هۆی پێكدادانی دوای هێرشه‌كه‌ش، چه‌كدارانی تاڵیبانیش كوژراویان هه‌بووه.
تاكوو ئێستا له‌مباره‌یه‌وه تاڵیبان هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر هه‌مان بنكه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ١٢٣ پاسه‌وان و یه‌ك سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا.