Ali Cura
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
مۆسكۆ – AA
چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و دامه‌زرێنه‌ری سندوقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌لێكسێی ناڤالنی به گومانی ژه‌هراویبوون له به‌شی چاودێری چڕ كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا بوو گه‌یه‌ندرایه ئه‌ڵمانیا.
گوته‌بێژی ناڤالنی، كیرا یارمش له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووە، یولیای هاوسه‌ری ناڤالنی له ئه‌ڵمانیاوه فڕۆكه‌یه‌كی فریاكه‌وتنی ره‌وانه‌ی شاری ئۆمسكی رووسیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناڤالنی بباته به‌رلین و فڕۆكه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته به‌رلین.
یارمش تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری پزیشكی ناڤانلی له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.
٢٠ی ئاب ناڤالنی له گه‌شتی ئاسمانیی نێوان شارەکانی تۆمسك و مۆسكۆ ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچوو، فڕۆكه‌كه‌ش به‌خێرایی له شاری ئۆمسك نیشتووه‌ته‌وه و ناڤالنی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له به‌شی چاودێری چڕ خه‌وێندرا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كرا كه به‌هۆی بوونی شتێك بۆ ناو چایه‌كه‌ی، ناڤانلی ژه‌هراوی بووه.