Övünç Kutlu,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرك - AA
له ئه‌مریكا ناوی 21 كه‌س راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌مساڵ خه‌لاتی ئازادی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رده‌گرن، كه باڵاترین نیشانی مه‌ده‌نیه و له‌و وڵاته‌دا ده‌به‌خشرێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی به شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه دانراون هه‌ریه‌ك له ئه‌فسانه‌كانی جیهانی وه‌رزشی تۆپی باسكه، كه‌ریم عه‌بدولجه‌بار و میكایل جۆردان، پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤیزیۆن و رادیۆ، ڤین سكێڵی، له جیهانی هونه‌ر رۆبه‌رت دیمیرۆ، تۆم هانسك، ئێلن دیگینهرهس، رۆبه‌رت رێدفۆرد، دیانا رۆس، كیكلی تایسۆن، ده‌رهێنه‌ر لۆرن میكایلس، گۆرانی بێژ بروس سپرینگستین، ته‌لارساز فرانك جێری و په‌یكه‌رساز مایا لین به‌دی ده‌كرێن.
له جیهانی زانست‌دا، زانای بواری فیزیا، ریجارد گاروین، بیڵ گه‌یتس و هاوژینه‌كه‌ی مێلیندا گه‌یتس كه به دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت و به دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانی ناسراوه، په‌ره‌پێده‌ری سۆفتوێر بۆ ناسا مارگرێت هامڵتن، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، ئه‌میراڵ گره‌یس هۆپه‌ر، رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رگریكار له مافی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌مریكا، ئێلۆیس كۆبێل، یاساناس نیوت مینۆو و، سه‌رۆكی كۆلێژی میامی دهید، ئێدوارد پادرۆن له نیو لیسته‌كه‌دان.
خه‌ڵاتی ئازادیی سه‌رۆك، به باڵاترین خه‌ڵاتی شه‌ره‌فی مه‌ده‌نی داده‌نرێت كه له ئه‌مریكا ده‌به‌خشرێت.
له رێوڕه‌سمێكدا كه له 22ی تشرینی دووه‌م، له كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خه‌ڵاته‌كانی ئازادی به خاوه‌نه‌كانیان ده‌به‌خشرێت.