Meltem Bulur,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی توركیا، كه‌نه‌دا و پیرۆ، به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له جیاكاری دژ به كچانی منداڵ و ئافره‌تانی گه‌نج و ده‌سته‌به‌ری سوودمه‌ندبوونی ته‌واو و كاریگه‌ریان له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2011دا 11ی تشرینی یه‌كه‌می وه‌ك "رۆژی جیهانیی منداڵانی كچ" راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له له ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سندوقی هاوكاری منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسێف)ه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ملیارێك گه‌نج كه زیاتر له نیوه‌ی منداڵانی كچی نوجهوانن، له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا ده‌چنه ژیانی كاره‌وه. زیاتر له‌سه‌دا 90ی ئه‌و منداڵانه له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ژین كه له پێشكه‌وتندان و له كه‌رتی تایبه‌تدا به مووچه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن كه زۆر كه‌مه و، یان به‌بێ مووچه‌ش كارده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشوه‌چوونی گرنگیی به‌خۆوه بینیووه له‌باره‌ی چاكسازی له ژیانی كچانی منداڵدا، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ی داهاتیان مامناوه‌نده یان كه‌مه له 10 ئافره‌ت نۆیان ناچارن رووبه‌ڕووی جیاكاری ره‌گه‌زیی، نه‌بوونی و كێشه‌كانی دیكه ببنه‌وه.
چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوسه‌رگیری، مه‌ترسی دووگیانبوون، توندوتیژی، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی جۆرێتی ته‌نیا چه‌ند هۆكارێكن له‌و هۆكارانه‌ی ژیانی منداڵانی كچ سنووردار ده‌كه‌ن و به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌میان بۆ گه‌یشتن به توانا راسته‌قینه‌كانیان.