Ali Cura
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
مۆسكۆ-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوێنێ ئۆكراینا ره‌شنووسی رێككه‌وتنی پێشكه‌ش كردوون، رایگه‌یاند: "داوا ده‌كرێت تاوتوێی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان بكرێت له‌باره‌ی كێشه‌كانی كرێمیا و دۆنباس. ئۆكراینا له قۆناغی دواتردا داوای كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات، ئه‌مه قبوڵكراو نییه".
سێرگی لاڤرۆڤ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوێنێ ئۆكراینا ره‌شنووسی رێككه‌وتنی پێشكه‌ش كردوون.
لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی له ره‌شنووسه‌كه گرت و گوتی: "ئۆكراینا دوێنێ ره‌شنووسێكی رێككه‌وتنی پێشكه‌ش كردووه كه له حوكمه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ لایداوه".
هه‌روه‌ها به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شاندی ئۆكراینا به سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤید ئاراخامیا واژووی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "له به‌ڵگه‌كه‌ی ئیستانبوڵدا ئاسایشی داهاتووی ئۆكراینا بۆ كرێمیا و سیڤاستۆپۆل كارپێكراو نییه. كه‌چی له ره‌شنووسه‌كه‌ی دوێنێدا شتی له‌م جۆره‌ی تیادا نییه. له‌بری ئه‌وه داوای شتی لێكدژ ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند: "هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت تاوتوێی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان بكرێت له‌باره‌ی كێشه‌كانی كرێمیا و دۆنباس. ئۆكراینا له قۆناغی دواتردا داوای كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات، ئه‌مه قبوڵكراو نییه".