Sarmand Hameed
26 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەلی لاریجانی رایگەیاند کە پێشنیازەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ ئێران لەبارەی سزاکانی ئەمریکا "بە شێوەیەکی گشتی بەجێیە".
عەلی لاریجانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان لە شاری قوم باشووری رۆژئاوای ئێران رایگەیاند "پێشنیازەکانی ئەورووپا لەبارەی فرۆشتنی نەوت و ئاڵوگۆڕی سامان و هەناردەکردن، بە شێوەکی گشتی بەجێیە".
عەلی لاریجانی ئاماژەی بە بەردەوامی دانوستانەکان دا لە پێناو گۆڕینی وردەکارییەکان بۆ رێنمایی جێبەجێکردن، بەبێ ئەوەی وردەکاری لە بارەی پێشنیازەکان بخاتەڕوو.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە یەکێتی ئەورووپا کرد گۆڕانکاری لەناوخۆیدا بکات لە پێناو کاراکردنی پێشنیازەکان و کارئاسانی بۆ بازرگانی هاوبەرامبەر.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای رێنماییەکانی رابەری باڵای وڵاتەکەی، عەلی خامنەیی بەردەوامە.
هەشتی ئایاری رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان وڵاتەکەی و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاند و بڕیاریدا دووبارە گەمارۆ ئابوورییەکان بەسەر تاراندا بسەپێنرێتەوە.
لە بەرامبەردا یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا لە سەروویانەوە فەڕەنسا و بەریتانیا پاشەکەشەیان لە رێککەوتنەکە رەتکردەوە و پابەندبوونیان بە رێککەوتنەکەوە راگەیاند.