تاران
بە پێی ھەواڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، فڕۆكەیەكی نەفەر ھەڵگر كە دەیەویست ئەمڕۆ بەیانی لە تارانەوە بەرەو شاری تەبەس بڕوا، ماوەیەكی كورت دوای بەڕێكەوتنی كەوتووتە خوارەوە.
تەلەفزیۆنی رەسمی ئێرانیش بڵاوی كردەوە كە بە ھۆی كەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆكەیە بەلانی كەم ٣٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش بریندار بوونە.
ئەو فڕۆكەیە لە جۆری ئانتۆنۆڤ-١٤٠ و سەر بە ھێلێ ئاسمانی سەپاھان ئیری ئێران بووە.