ئورفا - AA
ئەو هاولاتیە ئێزیدیانەی لە شارۆچكەی وێرانشاری سەربە پارێزگای ئورفا دەژین، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكۆماری نوێی توركیا روویان لە سندوقەكانی دەنگدان كرد.
دەنگدەران كە ژمارەیان 167كەس دەبوو، كاتەكانی بەرەبەیان روویان لە قوتابخانەیەكی ناوچەی بورچ كرد و دەنگیاندا.
ئیبراهیم بورچ، موختاری گەڕەكەكە لە لێدوانێكیدا هیوای خواست هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری خێر و خۆشی بۆ وڵاتەكەیان بهێنیت. گوتیشی: "دڵخۆشین بەوەی دەنگمان داوە، بەڵام نیگەرانین لەو هێرشانەی دەكرێتە سەر خزم و كەس وكارمان لە عێراق، هیوادارم سەرۆك كۆمارێك هەڵبژێردرێت كە هەوڵی راوەستاندنی ئەو كۆكوژییە بدات."