مه‌درید
ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری نایاسای له ناوچه‌ی سنووری مێلیلا كه له‌ناو خاكی مه‌غریبه و سه‌ر به ئیسپانیایه، بۆ چوونه ناو خاكی ئیسپانیا كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یاندراوێكی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی مێلێلا كه به میدیاکانی ئیسپانیا دراوە، ئاماژە بەوەکراوە کە نزیكه‌ی 200 په‌نابه‌ری نایاسایی وڵاتانی ئه‌فریقا بەیانی ئەمڕۆ هاتوونه‌ته به‌ر دیواری سنوور و 20 له‌و په‌نابه‌رانه‌ش توانیویانه بچنه ئه‌ودیوی سنووری ئیسپانیاوە.
راشگه‌یه‌ندرا كه به درێژایی شەش كیلۆمه‌تر سنوور به دیواری تێلی دڕكاوی داپۆشراوه و 12 كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه له هه‌وڵی تێپه‌ڕبوونی سنووردا بوونه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی شەش سەعات له‌سه‌ر ئه‌و دیواره ماونه‌ته‌وه دواتر هێنراونه‌ته خواره‌وه، به بەشێكیشیان له كاتی هەوڵی تێپه‌ڕبوونیان له‌سه‌ر ئه‌و دیوار، به‌هۆت تێلەکانەوە برینداربوونە.
له‌مساڵدا زیاتر له 60 جار په‌نابه‌ران له‌و سنووره له هه‌وڵی تێپهڕبووندابوونه و دواجاریش له رۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی 50 په‌نابه‌ری نایاسایی له سنووری مێلیلا تێپه‌ڕبوون و گه‌یشتنه ئیسپانیا.